فاینانشیال تایمز: دوای هەشت ساڵان، بازاڕی رەش گەڕایەوە میسر
نووسینی هانی سامی
یەکێک لە بازرگانەکان کە پێویستی بە دۆلار بوو بۆ کڕیبی کەلوپەلی ئەمەریکی بوکێنی کچەکەی ، بەڵام لە مەکتەبەکانی دۆلار لە پایتەخت پارەی دەست نەکەوت، بەڵکو چوو بۆ بازاڕی رەش. خەڵک پارە لە بانک دانانێت، چونکە ترسیان هەیە لە کاتی وەرگرتنەوەی پارەکانیان، بانک نەیانداتەوە. کەمبوونەوەی دۆلاریش پەیوەندی بە کورتهێنانی پارەی بیانییە لە میسرادا، چونکە ئەمە سەرچاوەی دراوی بیانییە. یەکێک لە بەرپرسەکانی بانک رایگەیاندووە کە دراوی بیانیمان پێویست نییە، بانکی ناوەندی ئەم هەفتەیە سێ جار مزایەدەی کردووە، لەم مزایەدەشدا تەنیا چل ملیۆن دۆلاری خستە بازارەوە، کەچی لەسەردەمی پێشوو رۆژانە بڕی دووسە و پەنجا تا سێ سەد ملیۆن دۆلار دەخرایە موزایەدە لە بازاردا. دەسەڵات و بازاڕ بە گشتی پشتیان بە قەرزی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەستبوو، کە 4.8 ملیار دۆلار بوو، تاکو متمانەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا بەدەستبهێننەوە، سەرباری دروستکردنی دەرفەتی پاڵپشتی لایەنی دیکە، کەچی ئەمە دواخرا.




