دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە ئێزگەی دەنگی كوردستان دەکات

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان..
بەبۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر هەمان پەیامی راست و دروستی خۆتان بەردەوام بن و هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
دەنگی کوردستان مێژوویەکی پڕسەروەری و شانازییە بۆ گەلەکەمان و بزووتنەوە رزگاریخوازەکەی، کە بە بڕیاری (بارزانی نەمر) دامەزرا، بۆیە رۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە لەو رێبازەی گرتیەبەر بەدەرکەوت کە چەندە بایەخدار و گرنگە و سەلماندی کە لە بواری میدیاییدا دەنگێکی داکۆکیکارە لە مافە رەواکانمان و قووڵکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی.
لەلایەکی دیکەوە ئێزگەی دەنگی کوردستان، هەمیشە وەک سەکۆ و بڵندگۆیەکی راستەقینە گوزارشتی لە خواست و ویستی خەڵک و کۆمەڵگاکەمان کردووە و ئەمڕۆش هەمان رۆڵی بەرپرسانەی خۆی دەبینێ لە خزمەتگەیاندن بەو ئەزموونە و پاراستنی دەسکەوتەکان.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ئێزگەی دەنگی کوردستان دووپات دەکەینەوە و، بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان....
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ـی٩ـی٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
