٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

د.نەجمەدین: ئێستا جەنابی مام جەلال بەرەوانی قسە ئەكاو زاكیرەشی كارایەو لە داهاتوودا ئەگەڕێتەوە وڵات

سەرچاوە: KDP.info

د.نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە هاوكات لە تیمی پزیشكی چارەسەری سەرۆك تاڵەبانیەو بە بەردەوامی لەگەڵ تیمی پزیشكی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی سەرۆك تاڵەبانی لە پەیوەندی دایە، بەر لە نیوسەعات بە پوك میدیاو سەتەلایتی گەلی كوردستان‌و دەنگی گەلی كوردستانی  راگەیاند: تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی  بەرەو پێشچوونی گرنگی بەخۆوە بینیووەو  بەشێوەیەكی زۆر بەرچاو بەرەو باش بوون چووە.

لەوبارەوە د.نەجمەدین كەریم لەسەر زاری تیمی پزیشكی ئەو نەخۆشخانەیەی كە چارەسەری سەرۆك ئەكا، رایگەیاند: ئێستا جەنابی مام جەلال بە باشی قسە ئەكاو زاكیرەشی بەشێوەیەكی كارا ئەركەكانی خۆی ئەنجام ئەدا.

د.نەجمەدین وتیشی: تیمی پزیشكی دڵنیایی كردووینەتەوە سەرۆك تاڵەبانی لە داهاتوودا ئەگەڕێتەوە وڵات‌و ئەرك‌و فرمانەكانی خۆی ئەنجام ئەدا.

راشیگەیاند: تەندروستی سەرۆك بەو پێشكەوتنانەی باسمان كردن بەتەواوی جێگیرە

هەواڵی پەیوەندیدار