پارتی سەرەخۆشیی لە سێ خانەوادە دەکات
_(3)__2021_09_12_h14m15s19__ER.jpg)
بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی سلێمان محەمەد)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و کوردپەروەر خوالێخۆشبوو (عەلی سلێمان محەمەد) ناسراو بە(عەلی سایەق)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی (حەمید حوسێن رەمەزان شوانی)
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆرشی گوڵان، ھەڤاڵی كوردپەروەر خوالێخۆشبوو (حەمید حوسێن رەمەزان شوانی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(رۆستەم سۆفی بلۆك)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی دڵسۆزی رێبازی كوردایەتی، خوالێخۆشبوو(رۆستەم سۆفی بلۆك).
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی كەسوكار ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خزمانی عەشیرەتی هەروتی دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە یەزدانی مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
