٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

رادیۆی بەردەڕەش بە فەرمی کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش، مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕادیۆی بەردەڕەشی بە فەرمی کردەوە، ھەر لە میانەی سەردانەکەیدا، لیژنەی ناوچەی بەردەڕەشی پارتی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی دەڤەرەکە کرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەڕێز (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری ھەڤاڵانی دەزگا، سەردانی قەزای بەردەڕەشی کرد و، بە ئامادەبوونی بەڕێز (خەسرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و بەڕێزان بەرپرس و ھەڤاڵانی لقی ٩ و بەڕێزان (بشار مشیر ئاغا) و قایمقام و ھەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی بەردەڕەش و کەسایەتی و دامودەزگاکانی دەڤەرەکە، (رادیۆی بەردەڕەش)ی بە فەرمی کردەوە.

ھەر لەم سەردانەیدا، مەحمود محەمەد لیژنەی ناوچەی بەردەڕەشی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆ لەبارەی رەوشی دەڤەرەکە کرا.

جێگای باسە، کردنەوەی رادیۆی بەردەڕەش، ھەنگاوێکی دیکەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمەش بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، ھاوکات ھەنگاوێکە لە خزمەت پەیامی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی، لەو دەڤەرە گرنگ و ئازیزەی کوردستاندا.

-

-

هەواڵی پەیوەندیدار