٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی ساڵیادی تەلەفزیۆنی قەڵات پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

  بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات..

بەبۆنەی (١٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی (قەڵات) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی  بەڕێز و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و، ھیواخوازین ساڵی داھاتوو بە بەرنامە و پڕۆگرامی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن و کوولتوریی بەردەوام بن .

رۆڵ و کاریگەری میدیا بە گشتی و میدیای بینراو بە تایبەتی  لە ھەموو ھەلومەرجێکدا زۆر ھەستیار و گرنگە، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی راست و دروست و دروستکردنی متمانە لە لای بینەر و کۆمەڵگا بەگشتی،  بۆیە وەک ئەرکی سەرشانی ئێوە و ھەموو لایەک دەبێ لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە دابین و بینەرێکی وشیار و بەرپرسیار لە بەرامبەر کۆی کێشە نەتەوەیی و کوولتورییەکان دروست بکەین.
خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی، لەخزمەت کێشە رەواکانمان و داواکاریی و خواستی ھاووڵاتیان دابن. 

لەم یادەدا، دووبارە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کەناڵی(قەڵات تیڤی)دووپات دەکەینەوە و ھیوای پێشکەوتن  و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکیەکانتان دا..

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی ئابی ٢٠٢١


 

هەواڵی پەیوەندیدار