دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس (عەبدولڕەحمان پاشا) دەكات

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر(عەبدولڕەحمان پاشا)
بەڕێز/ خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس (عەبدولڕەحمان پاشا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس (عەبدولڕەحمان پاشا)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی دەکەین.
خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان پاشا) نووسەر و رۆژنامەنووسێکی ناسراو و چالاک بوو، خاوەن ئەزموونێکی دوور و درێژی بواری رۆژنامەگەری بوو و، خزمەت و رۆڵی بەرچاو و دڵسۆزانەی ھەبوو لە راگەیاندنی پارتیماندا و، چەندین بەرپرسیاریەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەکان لە ئەستۆگرتووە، بۆیە لەدەستدانی زیانێکی دیکەیە بۆ بواری رۆژنامەگەریی کوردیمان.
هیواخوازین هاوخەمی دۆست و هاوپیشە و نووسەر و رۆژنامەوانان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و کۆستی دیکە بەدوور بن.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ـی ئابی ٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
