راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی میدیاکار فوئاد عەلی دەکات
__2021_08_11_h18m11s56__HK.jpg)
بەرێزان خانەوادەی میدیاکار فوئاد عەلی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و تەکنیککاری دڵسۆز و ماندونەناسی دەزگای سەتەلایتی کوردستان خوالێخۆشبوو (فوئاد عەلی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی بەڕێزتان و کەسوکار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوکارانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و، هاوبهشی خهمتانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی کاکە (فوئاد)یش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
