دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە گرنگی سۆشیال میدیا ئەنجامدا

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە سۆشیال میدیا ئەنجامدا، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر گرنگی سۆشیال میدیای کەناڵە فەرمیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێترین تەکنیک و ئیدارەدانی سۆشیال میدیا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز ھەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە سۆشیال میدیا ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامانی دەزگاو بەرپرس و بەڕێوەبەری ئۆرگانەکانی راگەیاندنی پارتی ئامادەیبوون، تیشک خرایە سەر گرنگی سۆشیال میدیای کەناڵە فەرمیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەروەھا ھەماھەنگی و رۆڵی سۆشیال میدیا لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا، ھاوکات نوێترین تەکنیک و ئیدارەدانی سۆشیال میدیا خرانە بەرباس.
-
-
-
-

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
