٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری) 

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی میدیاکار و رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و بنەماڵەکەتان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

(ھونەر مزوری) سەرەتای کاری رۆژنامەوانی لە کەناڵ و ئۆڕگانەکانی راگەیاندنی پارتیمانەوە دەستپێکرد و رۆژنامەنووسێکی بەتوانا و شارەزابوو کە لە ماوەی کارکردنی لەم بوارەدا جێدەستی دیار و بەرچاوە، ھیوادارین  ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی ھەڤاڵان و دۆستانی و میدیاکاران بەگشتی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بۆ ھەموو لایەک.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بە خانەوادە و کەسوکار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی ٧ـی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار