پرسەنامەی راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی (د.شێركۆ بابان)
_(3)__2021_06_12_h16m21s51__ER.jpg)
بۆ بەڕێز/ خانەوادەی نووسەر و مامۆستای زانكۆ (د.شێركۆ بابان)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسەر و رووناكبیر و مامۆستای زانكۆ (د. شێركۆ بابان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵەكەتان دەكەین.
خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی رۆشنبیر و نووسەر و پسپۆر و زمانناسێكی ناسراو بوو لە ناوەندە ئەكادیمی و رۆشنبییریەكاندا، هەروەها وەك مامۆستا و توێژەر خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی بواری ئەكادیمی و زانستی كردووە و لەو بوارەشدا بەدەیان وتار و لێكۆڵینەوەی بەسوودی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردۆتەوە و خاوەنی زیاتر لە دە كتێبە لەبارەی زمان و ئەندازەی زمانەوانی و رێزمانی كوردیدا.
بە كۆچی دوایی پرۆفیسۆر(د.شێركۆ بابان) گەلەكەمان ئەكادیمیستێكی ناوداری بواری ئەندازە و زمانەوانی لەدەستدا، كە زیانێكی دیكەیە بۆ گەنجینەی رۆشنبیریی كوردیمان، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دۆست و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەمەكانی ناوبراو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و داواکارین لە خودای گەورە لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات...
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
