بەڕێوەبەر و بەرپرسانی چەند کەناڵ وئۆرگانێک له دهۆك ئاڵوگۆڕ كران

دهۆك-KDP.info- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بهڕێز (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی دەزگا، سەردانی ناوەندی رۆشنبیری و راگەیاندنی خانی لە شاری دھۆک کرد. ئامانج لە سەردانەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و ئەرکەکانی ئۆرگانە رۆشنبیری و راگەیاندنەکانی پارتیمان لە دھۆک و زاخۆ و، ئاڵوگۆڕکردنی بەڕێوەبەر و بەرپرسانی چەند کەناڵ وئۆرگانێک بوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی دەڤەرەکە بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر گرنگی رۆڵی راگەیاندن و ئەرک و بەرپرسیاریەتیە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کەناڵەکانی راگەیاندن و راگەیاندنکاران.
دواتر لە کەشێکی ئارام و بەگیانێکی بەرزی کادیرانە و بەرپرسیارانە، ئاڵوگۆڕی (سەرنووسەری رۆژنامەی ئەڤرۆ، بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەفزیۆنی دھۆک، بەڕێوەبەری رادیۆی دھۆک، سەرنووسەری گۆڤاری سڤۆرە و بەڕێوەبەری چاپخانەی خانی) کرا و، بهڕێز (مەحمود محهمەد) سوپاس و پێزانینی خۆی و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی ئاراستەی ھەڤاڵان (د.رێبەر فەتاح، عەدنان حسێن، مصلح یاسین، سەلام باڵەیی و زوھێر یاسین) کرد کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەوپەڕی دڵسۆزانە ھەریەکەیان وەکو سەرنووسەر و بەڕێوەبەری ئەو ئۆرگانانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و لە خزمەتکردنی پەیامی پارتیمان و دەڤەرەکە و گەلەکەمان درێغیان نەکردووە.
ھەروەھا پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو ھەڤاڵانەى خوارەوە کرد کە ئەرکی تازەیان پێ سپێردراوە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە خزمەت و کۆششیاندا:
١. د. فازل عمر، سەرنووسەری رۆژنامەی (ئەڤرۆ).
٢. ھەڵکەفت عبدالواحید، بەڕێوەبەری کەناڵی (دھۆک)تیڤی.
٣. ئەمیر سدیق، بەڕێوەبەری رادیۆی (دھۆک)
٤. مەسعود خالد، سەرنووسەری گۆڤاری (سڤۆرە)ی منداڵان.
٥. سەورەت عبداللە، بەڕێوەبەری چاپخانەی (خانی).
٦. ھەیفا عەلی، سکرتێری نووسینی گۆڤاری (سڤۆرە)ی منداڵان.
ھەر لە سەردانەکەیدا بەڕێز بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان، لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی دەزگای دەلال و دەزگای داسنیا کۆبووەوە و، ھەروەھا کادیر و کارمەندان و یەکە یەکەی بەشەکانی رادیۆ و تیڤی و رۆژنامە و ناوەندی خانی_یشی بەسەرکردەوە.
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
