راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھەردوو میدیاکاری کۆچکردوو (کەنعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) دەکات
__2021_05_23_h20m21s12__HK.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبووان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دوو کادیر و میدیاکاری دڵسۆز و بەتوانای راگەیاندنی پارتیمان، ھەڤاڵان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشیەکی کت‌وپڕ ماڵئاواییان لێ‌کردین.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان و، سەرجەم ھەڤاڵ و هاوکارانمان لە ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ین و، خۆمان به شەریک و هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٣ـی ٥ـی ٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
