پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٥٤)ەمین ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (التأخی)

بەڕێزان/ بەڕێوەبەرایەتی وستافی نووسین و کادیرانی ماڵپەڕ و رۆژنامەی ئەلیکترۆنی (التأخی)
دەرچوونی رۆژنامەی (التأخی) بەر لە (٥٤)ساڵ دەستكەوتێكی دیكەی گرنگ بوو لە رێرەوتی رۆژنامەگەریی كوردیدا بۆ خزمەتگەیاندن بە میدیا و راگەیاندن، كە بە بەبڕیار و رێنوێنی رابەری نەتەوەییمان (بارزانی نەمر) دەرچوو، تا ئەمڕۆكەش لەو ئەركە پیرۆزەی بەردەوامە.
رۆژنامەی(التأخی) وەك رۆژنامەیەكی رەسەن و دێرین خاوەن تایبەتمەندی جیاوازی خۆیەتی بۆیە پێگەیەكی دیار و كاریگەری هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بزاڤی رۆشنبیریی و كولتووریدا، هەروەها خزمەتێكی زۆری رۆژنامەگەریی كردووە لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە.
لەو قۆناغەشدا بە هەمان پەیامی پیشەوەرانە و دڵسۆزانەی خۆی وەك رۆژنامەیێكی ئەلكترۆنی برەو بە كولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان دەدات و هەردەم سەكۆیەكی راستەقینەی دیالۆگی فرە رەنگ و دەنگ و زمانی رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندن بۆ رۆژنامەی (التأخی)، پیرۆزبایی(٥٤)ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكە لە ئێوە و لە خوێنەرانتان دەكەین هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
