پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رادیۆی هێلین

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی هێلین..
بەبۆنەی (8)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی هێلین) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەكەین و، ئومێددەكەین بە هەمان پەیامی دڵسۆزانەتان بەردەوام بن لە چالاكی و پرۆگرامەكانتان بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە تەواوی كۆمەڵگا بە گشتی توێژی ئافرەتان بەتایبەتی.
لەو بۆنەیەدا پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی هێلین دووپات دەكەینەوەو بە هیوای ئەوەی ساڵی نوێی تەمەنی رادیۆی هێلین پڕ بێت لە دەستكەوتی زیاتر و پێشكەوتنی بەرچاو لە كار و چالاكی و پرۆگرامەكانتان.
لەم دەرفەتەدا پیرۆزبایی و دەسخۆشیش لە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆشش و خەباتی بەردەوامیان بە مەبەستی بە دەست خستنی ماف و ئازادیەكانی ئافرەتان و وشیار كردنەوەی توێژی ئافرەتان لێی، بەتایبەتی لە بواری میدیا و راگەیاندندا، كە رادیۆی هێلین یەكێكە لەو دەسكەوتانە.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
