٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

باره‌گای بارزانی راگه‌یەندراوێكی له‌باره‌ی دڕاندن و فڕێدانى لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆز بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- باره‌گای بارزانی له‌ راگه‌یەندراوێكدا رایگه‌یاند: شەوی رابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند دیمەنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بڵاو كرانەوە كە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر فڕێدرابوون.

دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند دیمەنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بڵاو كرانەوە كە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر فڕێدرابوون. سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی خەڵك بابەتێكی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە و، هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەو كردە نابەجێیە بێت ئامانجی تێكدانی ئاساییش كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە و، پێویستە بە سزای خۆی بگات.

ئەوەی رووی داوە بەزاندنی هەموو سنوور و هێڵێكی سوورە و، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن و دەبێ رێگە لەو جۆرە تاوان و رەفتارە ناشاییستانە بگیرێت.

 

بارەگای بارزانی

٢٣ـی نیسانی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار