فەڕەنسا داواییهك ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌تنی ئه‌تۆمی ده‌كات له دژی تاران

فەڕەنسا-KDP.info- نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری فەڕەنسا وه‌ك كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دژی بڕیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی له‌سه‌دا شه‌ستی پێتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، داوای له وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌تنی ئه‌تۆمی كرد له دژی تاران، وەڵامێكی یه‌كده‌نگیان هه‌بێت.
کۆشکی ئەلیزێ رایگەیاند: ئەم هه‌وڵه‌ی ئێران پەرەسەندنێکی جیددیه و پێویستە وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ ئەمریکا له دژی ئه‌مه وەڵامێکی هاوده‌نگ و یه‌كده‌ستی ئێران بدەنەوە .
عەباس عه‌راقچی جێگری وەزیری دەرەوە و گەورە دانوستانكاری ناو‌کی ئێران ڕۆژی سێشەممە دەستپێکردنی سەدا شه‌ستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەو وڵاتەكه‌ی راگەیاند.
عه‌راقچی هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه ئه‌م بابه‌ته‌ی به ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه.
ئه‌م هه‌وڵه نوێیه‌ی ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ له‌سه‌دا شه‌ست، دوو رۆژ دوای ته‌قینه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز دێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه هه‌وڵی ئێران بۆ ده‌ستخستنی له‌سه‌دا شه‌ستی یۆرانیۆمی پیتێندراو بابه‌تێكی هه‌ستیاره و نیگه‌رانی جیددی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م پرسه خسته‌ڕوو.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا پابه‌نده به به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران.




