دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی میدیاکار (سابر مستەفا) دەكات

بەڕێزان خانەوادەی میدیاکار (سابر مستەفا)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و راگەیاندنکاری دڵسۆزی پارتیمان خوالێخۆشبوو(سابر مستەفا)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و تەواوی کەسوکار و ھاوڕێ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبهشی خهمتانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویشمان به بهههشتی بهرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
