پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (١٥)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان/هەڵەبجە

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی رادیۆی دەنگی كوردستان لە هەڵەبجە
بەبۆنەی (١٥)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی كوردستان لە هەڵەبجە) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین، وێرای دەستخۆشی هیواخوازین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی گەشتر و زیاتر بۆ پێشخستنی رادیۆكەتان بنێن.
دامەزراندنی ئەم رادیۆییە لە ھەڵەبجەی شەھید هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو بوو بۆ زیاتر خزمەتكردن بە بواری رۆشنبیری و راگەیاندن لەم دەڤەرە خۆراگرە كە پاشخانێكی دەوڵەمەندی رۆشنبیر و كولتووری هەیە.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بەرەو پێشتربردنی رادیۆی (دەنگی كوردستان/هەڵەبجە) دووپات دەكەینەوە و هیواخوازین وەکو ھەمیشە مینبەری حەقبێژی و پێشەنگی داکوکیکردن لە خواست و داواکارییەکانی ھاووڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەرەکە بن و، هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی ئاداری ٢٠٢١

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
