٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (١٥)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی زاگرۆس.. 

بەبۆنەی (١٥)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (رادیۆی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی رادیۆکەتان دەكەین، وێرای دەستخۆشیمان، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە ھەموو رویەکەوە زیاتر بەرەو پێش بچن. 

رادیۆی زاگرۆس یەكێكە لەو كەناڵانەی دیكەی میدیایی کە توانیویەتی لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی خۆی ببینێ لە گەشەپێدانی ھەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و، لە خزمەتكردنی بواری كولتور و رۆشنبیری كوردیمان درێغی نەكردووە.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی زاگرۆس دووپات دەكەینەوەو بەهیواین سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٢١ـی ئاداری ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار