٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی رۆژنامەنووس (حیکمەت زێوکی)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس(حیکمەت زێوکی)   

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و میدیاکاری بەئەزموون خوالێخۆشبوو(حیکمەت محەمەد سەعید) ناسراو بە (حیکمەت زێوکی).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و تەواوی کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوپیشەکانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی رۆژنامەنووسی کۆچکردویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار