پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ کۆ بوونەوە
__2021_03_03_h20m10s14__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە هاوڕێیەتیی بەرپرسی دیسکی ئەورووپا و چەند هەڤاڵێکی دیسکی ناوبراو لە کۆنسووڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێری پایتەخت لەلایەن بەڕێز کلێمێنس سێمتنەر، کۆنسووڵی گشتیی تازەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی کران کە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی وەک کۆنسووڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی دۆستانەی نێوان هەردوو لا بۆ ماوەیەک دوا کەوتبوو.
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدراڵ خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە لەگەڵ شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) خستە ڕوو و هیوای خواست کە پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان کۆنسووڵگەریی وڵاتەکەیان و پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بەردەوام بێت و پەتای کۆرۆنا ڕێگر نەبێت لە دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوانیان و کۆنسووڵی گشتی بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا و ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێ و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکارییەکانی بۆ دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە و پشتگیریکردنی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەریم لە بواری چاکسازی و ڕێفۆرم و بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بۆ یەکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە سوپایەکی یەکگرتوودا بەرز دەنرخێنن کە وڵاتەکەی لە پشتگیریکردنی هاوبەشەکانی لە عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا هیوای باشترینی خواست بۆ هەرێمی کوردستان کە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ زاڵ ببن بەسەر کۆسپ و گرفت و ناکۆکی و پرسە دەستوورییەکانی نێوانیان و لە جێبەخیکردنی ڕێککەوتنی شنگال و ڕێککەوتن لەسەر بودجە و جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: دڵنیام باشترین پەیوەندی لە نێوان (پ.د.ک) و و دامەزراوەکانی وڵاتەکەی و بەتایبەتیش لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و پەرلەمان و تینکتانکەکانیدا هەیە، بەڵام دەرفەتیکی باشە کە لە نزیکەوە تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگتر بکەین پەیوەست بە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) جیا لە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی جەنابی کۆنسووڵ هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەرێمی کوردستان، لە لایەکی تریشەوە بە بۆنەی ناردنی پەیامی هاوخەمی و بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەرکردەی سیاسیی دیاری کوردستان سوپاسی کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی کرد.لە دیدارەکەدا بە فراوانی باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و پەیوەندیی سیاسی و ناوخۆیی پارتە سیاسییەکانی کوردستان و هاوهەڵوێستی و کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێم و پارتەکانی تری دەرەوەی دەسەڵاتی کرد بۆ درووستکردنی هاوئاهەنگی و کۆدەنگییەکی سیاسی لە نێوانیاندا، بە تایبەتی بۆ سەرکەوتنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەریمی کوردستان لە عێراقی فیدراڵدا، هەروا ئاماژەی بە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان دا بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی هەردوو لا بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی ئاساییش و سەقامگیری و ئاوەدانی بۆ خەڵکی لێقەوماوی شنگال کرد کە لە سەردەمی هێرش و پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر کوردستان گەورەترین تاوانیان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی شنگال و کوردستان ئەنجام داوە.
لە لایەکی تریشەوە باسی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و لە پرسی شەڕی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری و ئاسایش لەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرا. لە تەوەرێکی تری دیدارەکەشدا دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و باسی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هاووڵاتییان و باشترکردنی دۆخی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێم لە بواری چاکسازی. بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەوی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دیدگای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لەسەر دۆخی سیاسی و ناوخۆییی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتنی شنگال، هەروا هەوڵەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و پرسی نەوت و هەناردەکردنی، پێشێڵکارییەکانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئەمنی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدرەی هەرێمی کوردستان، دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە لە دۆخی ناوخۆیی عێراق، ناکۆکییەکانی نیوان ئەمەریکا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی بۆ سەر دۆخی ئەمنی لە عێراق. دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و سەرهەڵدانەوەی داعش لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و حەشدی شەعبین و بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەم ناوچانە هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر هاووڵاتییان بەردەوام دەبن کە هۆکارێکیشە بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال و شوێنەکانی پێشووی تر، پێشبینیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق و هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان (کورد و سوننە و شیعە) بۆ کاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەکان لە دیدگای سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە بۆ کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ شی کرانەوە.
لە کۆتاییشدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د،.ک) سوپاس و ستایشی هاوکاری و پشتگیرییەکانی بەردەوامی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و کوردستانی لە هەموو بوارەکاندا خواست و، لە لایەکی تریشەوە بە هەمان شێوە هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردنەکانی فیدراڵی و پەرلەمانی لە ئەلمانیا گەیاندە کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا کە لە سێپتەمبەری ٢٠٢١ بەڕێوە دەچن و گرنگیی تایبەتی خۆی دەبێت لەسەر ئاستی گۆڕانکارییەکان لە ژینگەی سیاسیی ناوخۆیی و پەیوەندییە ئەورووپایی و جیهانییەکانی ئەلمانیای فیدراڵ..

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
