٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ك وچۆڵی ئێران داگرت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌ناراوه‌كانی سۆمال، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ك وچۆڵی ئێرانی داگرت كە بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن ده‌گوازرانه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هێزی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی سوماڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ك و چۆل داگرتووه‌ كه‌ پێده‌چوو به‌ قاچاغ باره‌كه‌یان بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن بگوازنه‌وه‌.

یه‌كه‌ی پێنجه‌می كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ به‌حره‌ین جێگیره‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چه‌ك و چۆڵه‌ به‌قاچاغ باركراوانه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریكا  پنتاگۆن  كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكات به‌ ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ ئه‌م چه‌كانه‌ بۆ كه‌نداوی عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن ده‌نێردران.

گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رنشینانی دوو به‌له‌مه‌كه‌ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وی شوێنی باركردن و هه‌روه‌ها شوێنی به‌تاڵكردنی چه‌ك و چۆڵه‌كان ئاشكرا بكرێن.

ئه‌مە له‌ كاتێكدایه‌ ئێران به‌ پێشێلكردنی بڕیارنامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌ه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام به‌ قاچاغ چه‌كی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ناردووه‌ و له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌یكاوە ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار