ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ داوا له ئێران ده‌كات بڕیاری له‌سێداره‌دان رابگرێت

ئێران-KDP.info- چوار هاوونیشتمانی عه‌ره‌بی ئێران له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌وه بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
هاوكات ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ داوا ده‌كات به زووترین كات بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار هاووڵاتییه عه‌ره‌به رابگیرێت.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی دادوه‌ری ئیران ئیبراهیم ره‌ئیسیی كردووه، ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ وێرای ئیدانه كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ر كام له عه‌لی خه‌سه‌رجی، حوسێن سیلاوی، جاسم حه‌یده‌ری و ناسر خه‌فاجیان، داوا ده‌كات دادگای باڵای شۆڕشی ئێران دووباره پێداچوونه‌وه به بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار كه‌سه‌دا بكاته‌وه و هاوكات له‌دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسیان بدرێـت.
ئه‌و چوار هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌ی ئێران، تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی حكومه‌تیان دراوه‌ته پاڵ و له‌لایه‌ن دادگای باڵای شۆڕشی ئێرانه‌وه، بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره و رێگه نه‌دان به بینینی كه‌س و كاریان و گوشار خستنه سه‌ریان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی شیبانی ئه‌هواز، شوێنی زیندانیكردنیان، هه‌ر چوار به‌ندكراوه عه‌ره‌به‌كه ماوه‌ی بیست و یه‌ك رۆژه لێویان به ده‌زوو درووه‌ته‌وه و مانیان له خواردن گرتووه و به هۆیه‌وه ره‌وشی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.




