٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

سەرچاوە: KDP.info

پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP. info-  ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.

لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژەكولتووریی و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی٢ـی٢٠٢١
 

هەواڵی پەیوەندیدار