٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

لە هەفتەی ڕابردووەوە هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخی چالاکوانێکی ئافرەت لە ئێران نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کاربەدەستانی گرتوخانەیەکی ئافرەتانی ئێران ئەشکەنجەی خانمە زیندانیکراوێکیان داوە و، پەلکێشیان کردووە بۆ زیندانێکی ئاسایی تاوانباران و پێیان گوتووە، کە شایانی ئەوە نییە لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی دیکەدا بمێنێتەوە.

سەرچاوەیەک ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا، کە نزیکە لە بنەماڵەی سەبا کورد ئەفشاری، ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی زیندانیکراو، رایگەیاند، رۆژێک پێشتر ئەو چالاکوانە لە نێوان بەشەکانی گرتوخانەی قەرچەک لە دەرەوەی تاران بە زۆر گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، کە رووداوەکە رۆژی سێشەممە دەستی پێکردووە، کە کورد ئەفشاری لە نێو گۆڕەپانی زیندانەکەدا بووە و گوێی لە دەنگێکی بەرزبووە لە نێو قاوشی شەشی گرتوخانەی قەرچەک، کە لەوێ لەگەڵ زیندانی دیکەی ئافرەتاندا گیراوە. کاتێک کورد ئەفشاری گەڕاوەتەوە بۆ قاوشەکەی، بینیویەتی چەند پاسەوانی ئافرەت و پیاو بە قامچی و دار بە دار و دیوارەکاندا دەکێشن، ئەوەش بۆ ترساندنی زیندانییەکانی دیکە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، کاتێ خۆیان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی ئەفشاری، بەڵام کورد ئەفشاری هەوڵیداوە بەرهەڵستی بکات و بە پاسەوانەکانی گوتووە: "ئەگەر دەتانەوێت من بگوازنەوە، دەبێت بەزۆر بمبەن". وەک سەرچاوەکە بۆ دەنگی ئەمەریکای روون کردۆتەوە و گوتوویەتی: "پاسەوانەکان پەلکێشیان کردووە، دەستیان لە دواوە بەستووە و بە نێو قاوشەکەدا ڕایانکێشاوە."

کورد ئەفشاری، کە چالاکوانێکی دژی حیجابی گشتی زۆرەملێی ئیسلامی ئێرانە بۆ ئافرەتان، رۆژی ٩ ی مانگی ١٢ لە زیندانی ئێوینی تارانەوە گوازراوەتەوە بۆ قەرچەک.

کاربەدەستانی ئێران سەبا کورد ئەفشارییان لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٩ دەستگیر کرد و سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنیان بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی بەسەریدا سەپاندووە، بەهۆی لابردنی حیجاب لە شوێنی گشتیدا.

سۆگەند کورد ئەفشاری ڕۆژی چوارشەممە چەند تویتێکی کردووە، و تیایاندا دەڵێت سەبا بە زۆر گوازراوەتەوە بۆ قاوشی شەشی گرتوخانەی قەرچەک سەرەڕایی ئازارەکانی بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنی گەدە. بەڵام لە تویتەکانیدا ئاماژە بەوە ناکات لە چ بارێکدا گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکەی VOA گوتوشییەتی: "پاش گواستنەوەکەی لە مانگی رابوردوودا بۆ قەرچەک، کاربەدەستانی زیندان بە چالاکوانەکەیان ڕاگەیاند، کە چیتر بە زیندانی ئاسایشی دانانرێت کە شایانی زیندانیکردن لەگەڵ کەسانی دیکەی جودابیردا هەبێت، هۆشداریشیان دا کە دەگوازرێتەوە بۆ نێوقاوشی تاوانبارەکان.

یەکێک لەو تۆمەتانەی کە کورد ئەفشاری لەسەری تاوانبار کراوە "بڵاوکردنەوەی لەشفرۆشییە". دیاریش نییە ئەگەر دەسەڵاتدارانی قەرچەک ئەو تۆمەتەیان بە بیانویەک بەکار هێنا بێت بۆ ئەوەی بە ئاشکرا بیگوازنەوە بۆ قاوشی ٦، یان ئەگەر رووبەڕووی چەند تۆمەتێکی نوێی دیکەی دیاری نەکرابێتەوە، کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە نەبێت.

لە دەمی گواستنەوەی کورد ئەفشاری بۆ قەرچەک دەسەڵاتدارانی ئێران ئەویان لە ڕەهیلێ ئەحمەدی دایکیشی جیا کراوەتەوە، کە لە زیندانی ئێوین لەگەڵیدا دەستبەسەرکرابوو.

ئەحمەدی لە مانگی 7 ی ساڵی 2019 چەند ڕۆژێک پاش دەستگیرکردنی کچەکەی بە تۆمەتی ئەوەی هەڵمەت بۆ کچەکەی دەکات، دەستگیر کرا. دایکی ئەو چالاکوانە سزای ٢ ساڵ و حەوت مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا، بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی.

لە هەفتەی ڕابردووەوە هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخی سەبا کورد ئەفشاری نییە.

خێڵان بەختیار 

 

سەرچاوە: VOA

 

هەواڵی پەیوەندیدار