ئەندپێندنت: مورسی لە سەر کورسی کاوڵبوون دانیشتووە
قسەکانی عەبدولفەتاح ئەلسیسی وەزیری بەرگری کە وشیاری دا سەبارەت بە دارمانی دەوڵەت لەئەنجامی ئەو ململانێیە سیاسییەی هەیە، ئەمەش ئەوەمان بیردەخاتەوە وەکو ئەوەیە کە سوپا هێشتا دەسەڵاتدارە. ئەو ئاژاوەی میسری گرتۆتەوە و لەئەنجامدا پەنجاو دوو کەس کوژراون، میسر بەرەو کەناری داڕمان دەبات و گوتەکەشی یەکەمجارە بەمجۆرە کەسێک لە سوپاوە بیکات. لەئەنجامی پەککەوتنی دامودەزگا سیاسییەکان و گۆڕانکاری نەکردن لە پۆلیس و ئەوە نیشان دەدات کە نەیانەوێت توندوتیژی شەقام کەمبکرێتەوە. هەندێک پێیان وایە مورسی سەرۆکێکە لە سەر کورسییەک کە سەر کالکارییە دانراوە، دانیشیتوە. دوای بڵاوبوونەوەی تانک لە شارەکانی قەنات سوێس و قسەکانی ئەلسیسی بیرخەرەوەیەکی بەهێزی بوونی دەسەڵاتی سوپا دەگەیەنێت. هەندێک میسرییەکان هەست بە نیگەرانی بەرانبەر دەسەڵاتی سوپا دەکەن، بەڵام زۆربەی خەڵک نیگەرانن لە دەستێوەردانی سوپا کە بەرانبەر ئەوە هێندە نیگەرانی خراپی باری ئاسایش نین




