٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: ئاژاوەکەی میسر بەرەو فەشەلی بەهاری عەرەبی دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

فەرید زەکەریا

نووسەر دەڵێت ئەو ئاژاوەی هەنووکە میسر بەخۆیەوە دیتووە، رێڕەوی شۆڕش دەگۆڕێت، ئەمە وادەکات شۆڕش فەشەل بهێنێت و تەنیا هەندێک سۆزیان بەلای رژێمی کۆندا بجولێت. رووداوەکانی دوو ساڵی رابردوو دەریدەخەن کە دەستور لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە قەد هەڵبژاردن گرینگە، سەرکردایەتی نوێ بڕیاری یەکلاکەرەوە لەم بوارە دەدات. کاتێک بەراوردی نێوان مسیر و ئوردن دەکەین، لەسەرەتا میسر بەتەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانەوە چوو، دەستی بە خۆدابڕین لە رابردووی سەرکوتکردن و چوونە نێو دونیایەکی نوێی ئازاد کرد، کەچی ئوردن بە گۆڕانکارییە کەمەکانی رەتکردەوە و هەدنێک گفتی بۆ لێکۆڵینەوە دەربارەی چاکسازی دا.

لەمیسر دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و بڕیاردان لە دەستوری نوێ، ئیخوانەکان زۆرینەی دەسەڵاتیان برد و دەستیان بەسەر داڕشتنەوەی دەستوردا گرت، کە زۆر کەموکورتی تێدایە، بۆنمونە داکۆکی نەکردن لە مافی ئافرەتان و لە زۆر بڕگە  رێگە بەباکرهێنانی  جلوبەرگی ئاینی دەدات ، سەرباری چاودێری لەسەر راگەیاندن بە ناوی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئیخوان دەسەڵاتی رەهایان هەبێت لە حووکمدا. کەچی لە ئوردن پاشا پەلەی نەکردووە لە چاکسازی و رووبەروی رەخنەی زۆر بۆتەوە، پێچەوانەی ئەوە ئەنجوومەنێکی دانا بۆ دەستکاری دەستور، ئەمەش بۆ ئەوەی وڵات پتر دیموکراتی بەخۆیەوە ببینێت.

سەبارەت بە ئەزموونی دیموکراتی لە عێراق و میسر بەداخەوە دەستیان بە ئاراستەی خراپ بردووە، هەردوو لا پێش نووسینەوەی دستور هەڵبژاردنیان کرد، بەشداری میللی پێش دیاریکردنی مافی تاک کەوت، ئەوانەی هەڵبژێردران کەسانی بە‌هێزی بوون و پاشخانی ئیسلامیان هەیە، هیچ ئیلتیزامێکیان بۆ دیموکراتیەتی لیبرالی نەبوو، ئەوەی ئێستا لەعێراق دەیبینن ئەنجامی دیموکراتیەتی لیبرالی  ولە میسریش   ترسەکە هەمان شتە لە دوبارە دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار