واشنتن پۆست: ئۆپۆزسیۆن بە داواکردنی گفتوگۆ، ستراتیژیەتی دەگۆڕێ
بەرەی ئینقازی نیشتیمانی لە میسر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ حزبی نوری سەلەفی ئەنجام دا، کە زۆر لە سەرۆک محەمەد مورسی و گروپەکەی لە ئیخوان موسلمین توندڕۆترن، پێشتر لیبرالییەکان ئیدانەی هەڵوێستی سەلەفییەکان لە هەمبەر لێکدانەوەی توندی شەریعەت لە دەستور کردبوو. ئەم ئاڵوگۆڕە دوای شەش رۆژ ئەو قەیرانە دێت، کە بووە هۆی کوشتن و سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و پتر لە هەزار کەس برینداربوون. رەنگە مورسی لەرێگەی بەکارهێنانی هێزی سوپا و سەپاندنی یاسای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەهەندێک شاردا، نەتوانێت کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت، کە دیارە ئەمەش شارەکانی ئیسماعیلییە و سوێس و پۆر سەعید دەگرێتەوە. بەڵام لە کۆتایدا لەژێر فشاری بەرهەڵستکاران مورسی ناچار بوو ئەم یاسایە خاو بکاتەوە کە باس لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەم شارانە دەکات.
لەهەمان کاڤدا خەڵکێکی زۆری میسریش رەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرن، بەوەی ئایا ئامانجیان بەرژەوەندی وڵاتە، یاوخد دەستخستنی هەندێک دەسکەوتە لە دەسەڵاتی مورسی. هاووڵاتی دەڵێت ئێمە بڕوامان بە بەرادعی و سەباحی کرد، بەڵام پێدەچێت ئێستا هەردووکیان زۆر پەشۆکاو بن




