٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستەکانی وەزارەت و پارێزگاکانی عێراق ئاشكرا ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لەدوای ساڵی دووهه‌زارو سێ به‌دواوه‌، گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستەکانی وەزارەت و پارێزگاکانی عێراق کراون، بە ھۆیانەوە پارەیەکی زۆر بەھەدەر دراوە.

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، بڕی ئەو پارانه‌ی کە لە ساڵانی رابردوو بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، زیاتره‌ له‌ سێسه‌د تریلیۆن دینارە.

تەھا دیفاعی ئه‌ندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پێکھێندراوە، بەھۆی فشاری سیاسییەوە، كاره‌كانی سست بۆتەوە، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە کارەکانی بەردەوام بێت و لە پرسەکانی گەندەڵی بکۆڵێتەوە، ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووە كه‌، بڕی ئەو پارانه‌ی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، سێسه‌دو په‌نجا تریلیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار