پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند كامەران عەبدولرەحمان
_(2)__2020_12_30_h14m18s49__ER.jpg)
بەڕێز خانەوادەی هونەرمەند (كامەران عەبدولرەحمان)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوكارمان، هونەرمەند و میدیاكار(كامەران عەبدولرەحمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە سەرجەم هونەرمەندان و هەوادارانی دەنگی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند (كامەران عەبدولرەحمان) كادیرێکی چالاكی دەزگای سەتەلایتی كوردستان بوو، هەروەها یەكێك بوو لەو هونەرمەندە ناسراوانەی گەلەكەمان، کە لەرێگەی گۆرانی و سرودە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕیەكانیەوە خزمەتی زۆری بە هونەر و فۆلكلۆری كوردی و دۆزی رەوای گەلەكەمان كردووە.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوكار و هونەرمەند و دڵسۆزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و، خوای گەورە گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣٠ـی١٢ـی٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
