٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

بایدن تۆمەتی ئاستەنگ دروستکردن دەداتە پاڵ ترەمپ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ بە دروستکردنی ئاستەنگی کاتی بۆ خۆی و کابینەکەی تۆمەتبار دەکات.

جۆ بایدن لە میانی لێدوانێکیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەتایبەت رێگریکردن لە قۆناغی راگوزەری رابەرایەتی سیاسیی وەزارەتی بەرگریی کراوە.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ لە قۆناغی راگوزەردا، گرفتی بۆ خۆی و کابینەکەی دروستکردووە و رایگەیاند "کۆمەڵێک دەزگای زۆر کە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ ئاسایشی ئەمریکا هەیە، زیانیان بەرکەوتووە".

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، زانیارییە ئەمنییە گرنگەکانیان پێنەداون، ئەمەش وادەکات دوژمنانی ئەمریکا سوود لەم لاوازییە ئەمنییە ببینن.

هەواڵی پەیوەندیدار