٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ھێرشە مووشەکیەکانی سەر باڵیۆزخانەکەمان پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆسەر سەروەری و حکومەتی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، ھێرشە مووشەکیەکانی سەر باڵیۆزخانەکەیان پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆسەر سەروەری و حکومەتی عێراق.

لە راگەیەنداوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، بەھۆی ھێرشە مووشەکیەکانەوە زیانی ماددی بە باڵیۆزخانەکە کەوتووە و چەند کەسێکی سڤیل لە نزیک باڵیۆزخانە بریندار بوون. ئەم جۆرە ھێرشانە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆ سەر سەروەری و حکومەتی عێراق.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رێگری بکەن لەو جۆرە ھێرشانە و ئەنجامدەرانی ھێرشەکان بدۆزنەوە و سزایان بدەن.

شەوی رابردوو 20/12/2020، جارێکی دیکە لە رێگەی موشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگری باڵیۆزخانە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە و بێجگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیش لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار