دژه تیرۆری عێراق سێ تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركرد

بەغدا-KDP.info- سوپای عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.
لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی سمومی باكووری قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌كه خاپوور كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوە كه سێ تیرۆریستی داعش‌یش له سامه‌ڕا و شارۆچكه‌ی ئیسحاقی باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركراون.




