جۆ بایدن: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێوێستی به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌یه

هەولێر-KDP.info- جۆ بایدن براوه‌ی هه‌ڵبژارنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م پرسه، پێویسته هاوده‌نگی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێت.
جۆ بایدن له میانی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌یه‌ك تایبەت به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به كوژرانی موحسین فه‌خریزاده زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌وه راستییه‌كه كه كوژرانی فه‌خریزاده، چه‌نده ئاستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران دژوارتر كردووه. من له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ زیاد له 20 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانمان و ناتۆش قسه‌م كردووه و به روونی رامگه‌یاندووه به گوێره‌ی یاسا له یه‌ك كاتدا ته‌نها یه‌ك سه‌رۆككۆمار له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته و من له ئیستادا بۆم نیه سیاسه‌تی وڵات دابڕێژم. گوتیشی: له‌كۆتاییدا نابێت رێگه به ئێران بده‌ین ده‌ستی به درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی رابگات.
سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئێستا له ده‌رچوون بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ئامانجی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی باشتر، وایكرد ئێران توانا ئه‌تۆمی و ناوه‌كییه‌كانی خۆی به‌رزتر بكاته‌وه. به‌جۆرێك كه خه‌ریكه له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه جگه له پرسی موشه‌كی ئه‌و وڵاته و پرسه‌كه زۆر ئاڵۆزتر بووه. ئێمه به‌ته‌نیایی ناتوانین ئه‌م كێشه و ئاریشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له كۆتاییدا، بایدن ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند: جگه له چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌تۆمی ئیران، پرسی رووسیا و چینیش هه‌ن و پێویستمان به پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره هه‌یه.
میدیا




