داوای دەستگیركردنی 15 پەرلەمانتاری عیراق دەكرێت

ەندێكیان تۆمەتی تیرۆرو كاری سێكسیان دراوەتە پاڵ
بەهۆی چەند تۆمەتێكەوە كە خراوەتە پاڵ چەند پەرلەمانتارێك، لەئێستادا داوای دەستگیركردنی 15 پەرلەمانتار دەكرێتو، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: هەندێك لەو پەرلەمانتارانە فشاری سیاسیان لەسەرە.
عادل عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەوەندەی من ئاگاداربم، 15 پەرلەمانتارەو هەریەكەو دۆسیەیەكی جیاوازی بۆ كراوەتەوە، یەكێك لەوانە پەرلەمانتاری سەربەحۆ سەباح ساعدییە كە كۆمەڵێك تۆمەتی وەك كوشتنو دەستدرێژی سێكسیو دراوەتە پاڵ، سەلیم جبوری، ماددەی 4 ی تیرۆری دراوەتە پاڵ، پەرلەمانتارەكانی تریش تۆمەتی ساختەكاریو تیرۆریان دراوەتە پاڵ.
وتیشی: تائێستا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو كێشەیە یەكلایی نەبووتەوە، لەبەر ئەوەی هەندێك دۆسییە خراوەتە ناو ئەو بابەتانە كە زیاتر وەك مەسەلەیەكی سیاسی فشارخراوەتە سەریان.
راشیگەیاند: لە ناو ئەو پەرلەمانتارانەدا هەندێك پەرلەمانتاری عیراقیەی تێدایە كە فشاریان لەسەرە لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن، هەندێك پەرلەمانتاریش هەیە ناوی هەیەو، ئاگاری هیچ شتێك نیە.
روونیشیكردەوە: پەرلەمان بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لە دەستگیركردنی ئەوانە نەكردووە، لەئێستادا لیژنەی یاسایی لە لێكۆڵینەوەدایە لەسەر ئەو دۆسیانە، هەركات گەشتە ئەو بڕوایەی كە ئەو پەرلەمانتارانە شایەنی ئەوەن كە حەسانەیان لەسەر هەڵبگیرێت، ئەوا پەرلەمان حەسانەیان لێوەردەگیرێتەوەو دواتر راپێچی دادگا دەكرێت.
PUKmedia تایبەت




