پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ بنەماڵەی قادری حاجی عەلی
__2020_11_11_h14m47s24__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی قادری حاجی عەلی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و، سەرکردە و ئەندامی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان خوالێخۆشبوو (قادر حاجی عەلی بەگ)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
