میدیاکانی ئەمریکا: جۆبایدن بووه 46همین سەرۆکی ئەمریکا

ھەولێر-KDP.info- میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند: جۆ بایدنی بەربژێری دیموکراتەکان بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی، بەربژێری کۆمارییەکانی بردەوە.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمەریكا توانی بە بردنەوەی 270 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا.
کەناڵی سی ئێن ئێن لەسەر زاری بەرپرسێكیشەوە ئاشكرایكردووە كە بادین ئەمشەو وتارێك بۆ گەلەكەی پێشكەشدەكات.




