٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ لقی نۆ و بیست كۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ سنووری پارێزگای دهۆك رۆژى پێنجشەممە 29-10-2020، شاندی نووسینگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەدای کاری حزبی و رێكخستنەكان و ئاریشە و داخوازییەكانی خەڵكی دەڤەرەكە، بەجیا سەردانی بارەگای هەریەك لە (لقی بیستی شێخان و لقی نۆی ئاكرێ)یان كرد. 

لەلایەن بەرپرس و كارگێڕان و ستافی لیژنە ناوچەكانی سەر بە لقەكەكان و رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان پێشوازی گەرمیان لێكرا. پاشان بەسەرپەرشتی بەڕێز بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆكی پارتی، كۆبوونەوەی فراوان ئەنجامدرا.

-

-

 

هەواڵی پەیوەندیدار