پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و شاعیری ناسراو (سەعدوڵڵا پەرۆش)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی گەلەكەمان (سەعدوڵڵا پەرۆش)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم رۆشنبیرانی کوردستان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەیانین.
خوالێخۆشبوو (سەعدوڵڵا پەرۆش) كەسایەتیەكی رۆشنبیریی دیار و شاعیرێكی ناسراو بوو و، لە بواری رۆژنامەگەریی و ئەدەب و نووسیندا رۆڵێكی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو و، لە تەمەنی پڕ بەخششیدا خاوەنی چەندین دیوان و بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە.
خوالێخۆشبوو چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەئەنجامی گەیاندوون، لەوانە: بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی كوردستان و، سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد/لقی هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٩ـی١٠ـی٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
