نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك و لقی یەك و چواردە و حەڤدە و هەژدە كۆبووەوە.

دهۆك-KDP.info- لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ دەڤەری بادینان و سنووری پارێزگای دهۆك، شاندی نووسینگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەدای کاری حزبی و رێكخستنەكان و ئاریشە و داخوازییەكانی خەڵكی دەڤەرەكە چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرنگیان ئەنجامدا.
شاندەكەی نووسینگەی "ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی" بەجیا سەردانی بارەگای هەریەك لە (لقی یەکی دهۆك و لقی چواردەی موسڵ و لقی هەژدەی ئامێدی و لقی حەڤدەی شنگال)یان كرد.
لەلایەن بەرپرس و كارگێڕان و ستافی لیژنە ناوچەكانی سەر بە لقەكەكان و رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان پێشوازی گەرمیان لێكرا.
لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بەسەرپەرشتی "بەڕێز تەها بەرواری "بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆكی پارتی، كۆبوونەوە لەگەڵ ستاف و كارگێڕانی لقەكان و بەرپرسی ناوچەكان و لاوان و قوتایبان و ئافرەتان ئەنجامدرا بۆ هەڵسەنگاندنی شێوازی ڕۆڵی كاری حزبی و ڕێکخستنەکان، ڕاو پێشنیار و داخوازییەكان بۆ باشتر پێشچوونی كاری حزبی گوێ لە ئامادەبووان گیرا و بۆچوون و سەرنجەكان بە بایەخەوە وەرگیران.
هەر لە میانی سەردانەکەیان بۆ دەڤەری بادینان شاندی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكیان كرد و لەلایەن بەڕێزان "فەهیم عەبدوڵڵا" سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و هشیار فەریق گولی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا پێشوازیان لێكرا.
بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆكی پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك گرێدا، سەرەتای كۆبوونەوەكەش بەڕێز تەها بەرواری بەناوی نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆكی پارتی دەستخۆشی لە فراكسیۆنی پارتی كرد كە بە هاوكاری سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و پارێزگاری دهۆك وەك تیمێكی تۆكمە توانیویانە دەسكەوتی باش بۆ شارەكە و پارتی بەدەست بهێنن و رۆژانە لەگەڵ سەرجەم دام و دەزگا میرییەكانی ناوچەكە لە پەیوەندیدان بۆ دەستەبەركردنی داخوازییە رەواكانی خەڵك و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، هەروەها پاڵپشتی نووسینگەی جێگری سەرۆكیشی دووپات كردەوە بۆ تیمی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەكە.
"لەلایەن خۆیانەوە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك "بەناوی پارێزگای دهۆكەوە سوپاسی ئەم سەردانەی شاندی نووسینگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی-یان كرد و خۆشحاڵ بوون كە لە نزیكەوە و بەووردی گوێی لە تێبینی و پێشنار و داخوازییەكانیان گیراوە.
-
-
-
-
-
-

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
