نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی لقی ھەشتی زاخۆیان كرد

زاخۆ-KDP.info- ئێوارەی رۆژى یەکشەممە 25/10/2020، شاندێكی نووسینگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی بەرپرسی نوێی لق، سەردانی بارەگای لقی ھەشتی زاخۆی پارتی دیموکراتی کوردستانییان کرد.
شاندەكە پێکھاتبوو لە بەڕێز تەها بەرواری، بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی نووسینگەی جێگری سەرۆك، لە سەردانەکەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێز عەلی عەونی وەك بەرپرسی نوێی لقی 8 ـی زاخۆ، هاوكات هیوایان خواست بەرپرسی نوێی لق لە ئەرك و بەرپرسیارییەتیی كاری ڕێکخراوەیی و حزبی سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.
دواتر هەر لە بارەگای لق، بەسەرپەرشتی بەڕێز بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار جێگری سەرۆكی پارتی، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ ستاف و كارگێڕانى لق و بەرپرسی ناوچەكان و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە زاخۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك لە شارەكە و رێكخراوەكانی لاوان و قوتایبان و ئافرەتان ئەنجامدرا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای كاری حزبی و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، پاشان ڕاو و پێشنیار و داخوازییەكان بۆ باشتر پێشچوونی كاری حزبی گوێ لە ئامادەبووان گیرا و را و سەرنجەكان بە بایەخەوە وەرگیران.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
