٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و شاعیری ناسراو (ع.ع.شەونم)

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و شاعیری ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا(عەلی عەبدوڵڵا)ناسراو بە(ع.ع.شەونم)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و سەرجەم ئەدیب و رۆشنبیرانی کوردستان دەكەین.

مامۆستا(ع.ع.شەونم) كەسایەتیەكی رۆشنبیر و ئەدیبێكی دیار و شارەزا بوو، هەروەها شاعیر و ئاوازدانەر و زمانزان و مێژوونووسێکی نیشتمانپەروەر بوو و، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە لە بواری شیعر و رێزمان و پەندی پێشینان و، کاریگەری و جێدەستی لە بواری ئەدەبیی و رۆشنبیریی دا دیار و بەرچاوە، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو لایەك.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٠ـی١٠ـی٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار