له باره‌ی سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ وڵاتانی هاوسێ
له ماوه‌كانی رابردوودا وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی تارانی كرد و ئه‌مرِۆش وه‌فدێكی دیكه‌ی یه‌كێتی سه‌ردانی توركیا ئه‌كا.
ئه‌و دوو وڵاته هاوسێیه‌ی كوردستان، دوو وڵاتی گرنگ و كاریگه‌رن، وه‌ك چۆن دوو وڵاتن كه ساڵانێكی زۆره كوردستان و یه‌كێتیش په‌یوه‌ندی دۆستانه، هه‌روا حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌یوه‌ندی سیاسی و بازرگانی فراوانی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا ئه‌كه‌ن، ژماره‌ی كۆمپانیاكانی توركیا له هه‌رێم (1122) كۆمپانیا‌و هی ئێرانیش (274) كۆمپانیان، ساڵی رابردوو برِی ئاڵووێری بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نزیكه‌ی (دوانزه ملیارد دۆلار) بوو، له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا نزیكه‌ی (شه‌ش ملیارد دۆلار) بوو، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ستی كاری ئه‌و دوو وڵاته له كوردستاندا كار ئه‌كه‌ن.
جگه له هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌وانه دوو هێزی ناوچه‌یی كاریگه‌رن و له ئێستای ململانێ و كێشمه‌وكێشه‌كانی ته‌واوی ناوچه‌كه، به كێشمه‌كێشه‌كانی عیراقیشه‌وه دووكاراكته‌ری به‌هێزن، هه‌ردوولاشیان به چاوێكی سه‌نگینه‌وه ئه‌رِواننه هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ژماره‌یه‌كی قورس و سه‌نگین له هاوكێشه‌كانی كوردستان و عیراق و بگره ناوچه‌كه‌شدا ئه‌رِواننه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن، له لایێكی تره‌وه هه‌موو وڵاتانی هاوسێی عیراق به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌رِواننه كێشه‌كانی عیراق و په‌ره‌سه‌ندنه جۆراوجۆره‌كانی گۆرِه‌پانه سیاسییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌رِێی شاندی جیاجیای ئه‌و وڵاتانه‌و هه‌روا له رِێی نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانیشدا كۆئه‌بنه‌وه‌و بیرورِا ئه‌گۆرِنه‌وه، كه هه‌موو ئه‌م یه‌كتربینین و راگۆڕینه‌وانه نیشانه‌ی نیگه‌رانیێكی قوڵی ئه‌و دوو وڵاته‌یه سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاڵۆزی عیراق، به تایبه‌ت له‌به‌غدا نه‌بوونی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له گه‌رمه‌ی ئه‌م كێشه‌و ئاڵۆزییانه‌دا راده‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی لای ئه‌وانیش زۆرتر كردووه، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراقیش له‌م قۆناخه‌دا سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانیان كۆبوونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له یه‌ك دوو مانگی رابردوودا سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی لایه‌نه سیاسییه كاراكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌ڕه‌سمی میوانداری كراون، سه‌ردانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری وه‌فدی یه‌كێتی بۆ تاران و سه‌ردانی ئه‌مرِۆی وه‌فدێكی تری یه‌كێتی بۆ ئه‌نكه‌ره، كه به بانگێشتی ره‌سمی ئه‌و وڵاتانه بووه، له‌هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دان كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیدا.
ئازاد جندیانی كورستانى ىوىَ




