٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(عەزیز ھەریری)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس(عەزیز ھەریری)

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(عەزیز ھەریری)كە پاش ماوەیەكی کەم لە كۆچی دوایی کاکە(گۆران)ی كوڕی، بەداخەوە خۆشی دواماڵئاوایی لێكردین، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(عەزیز ھەریری) كەسایەتیەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و كادیرێكی دیاری بواری راگەیاندنی پارتیمان بوو، هیواخوازین هاوخەمیی دڵسۆزان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٩ـی١٠ـی٢٠٢٠

 

هەواڵی پەیوەندیدار