پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (مەهاباد قەرەداغی)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری دیاری گەلەکەمان (مەهاباد قەرەداغی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (مەهاباد قەرەداغی) لە ساڵی (1966) لە شارۆچكەی كفری لەدایك بووە، هەر لەتەمەنێكی زووەوە دەستی بە نووسینی شیعر كردووە، بەهۆی ھەڵوێستە نەتەوەیی و بەرهەم و نووسینەكانیەوە چەند جارێک دووچاری گرتن و زیندانیكردن بۆتەوە.
(مەهاباد قەرەداغی) كەسایەتیەكی بەتوانا و شارەزا و چالاك بوو لە بواری بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبیدا و لە ساڵی (1991) بۆتە ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كورد و، پاشان لە ساڵی (2005) لە ھەندەرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان و دەبێتە راوێژكار بۆ كاروباری ئافرەتان و یەكسانیی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها ئەندامی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتیمان بوو. خوالێخۆشبوو خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە لەبوارە جیاجیاكانی رۆشنبیریی ومەعریفی، کار و بەرھەم و بەخششەکانی لەم بوارانەدا دیار و بەرچاون، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەر و رۆشنبیران و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لە خودای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی١٠ـی٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
