باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی سه‌ید عه‌لی زینۆیی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(سه‌ید عه‌لی زینۆیی)مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
7ـی10ـی2020

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
