پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی میدیاكار (كامەران مەرعی)

بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی میدیاكار (كامەران مەرعی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی هاوكار و میدیاكاری لێھاتوو (كامەران مەرعی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و سەرجەم راگەیاندنکار و هەڤاڵانی دەكەین و، بە هاوبەشی خەمتانین.
میدیاکار (كامەران مەرعی) وەك كەسایەتیەكی بەتوانا و شارەزا، نزیكەی بیست ساڵ لە بواری راگەیاندن دڵسۆزانە كاری كردووە و جێدەست و رۆڵی کارای لەو رووەوە دیار و بەرچاو. ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆست و میدیاكاران بۆ دوا كۆچی هەڤاڵی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و ئێمە و هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی ١٠ـی ٢٠٢٠

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
