ئه‌مریكا جۆره رادارێكی پێشكه‌وتوو له سوریا جێگیر ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئەركە سەربازییەكانیان لە سوریا بەهەماهەنگی هێزە كوردییەكان بەردەوام دەبێت، راداری جۆری سێنتینێڵ له‌م وڵاته جێگیر ده‌كات.
کۆڵۆنێل بیل ئێربن، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌یان راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلی رەوانەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کردووە.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا گوتیشی: هێزی زیاتریان ڕەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا كردووەو ڕاداری پێشكەوتووشیان جێگیركردووە، بۆ ئەوەی ئاستی پاراستنی هێزەكانیان زیاتر بكەن.
کۆڵۆنێل بیل ئێربن رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان بۆ ئه‌مه گه‌رانده‌وه تاوه‌كو هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له پاراستنی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، ئەو ئۆتۆمبێلانە لە لایەن سەربازانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن
و هاوکاریان دەبێت باشتر و ئازادانەتر کارەکانیان راپەڕێنن.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا گوتیشی: ئەمریكا نایەوێت ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ وڵاتانی تر لە سوریا هەبێت.




