پەیامێك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە پەیامێك ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوبراو دەكات. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە..
بەبۆنەی(16)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەر و بیسەرانتان دەكەین و، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام و لە پێشكەوتن دابن بۆ خزمەتگەیاندن بە كولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان.
دامەزراندنی(تەلەفزیۆن و رادیۆی دەروازە) بەر لە (16) ساڵ هەنگاو و دەسكەوتێكی دیكەی پارتیمان بوو لە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی بۆ خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان لەو دەڤەرە تێکۆشەرەدا.
ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون و لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانتانەوە رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن لە هۆشیاركردنەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵگەو زمان و كولتووری رەسەنی كوردایەتی.
جارێكی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ (تەلەفزیۆن و رادیۆی دەروازە) دووپات دەكەینەوە و بەهیواین هەردەم لە پێشكەوتن دابن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/9/2020

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
